ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،ڕێوڕەسمی چلەی كوژرانی “نیکا شاکەرەمی” سەرەڕای كه‌شی ئەمنیەتی توند و هەبوونی هێزە سەرکوتکەرەکان لە گوندی “حەیاتولعەله‌م”ی سه‌ربه شاری “خوڕەم ئاوا” بەڕێوەچوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “نیکا شاکەرامی” به وتنه‌وه‌ی درووشم دژبه كۆماری ئیسلامی لەسەر گۆڕی “نیکا شاکەره‌می” پاڵپشتی خۆیانیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو ڕاگه‌یاند و درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تیه سه‌راسه‌رییه‌كان دا. شایانی باسه كه له‌هه‌مان كاتدا هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه كردووه.