ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “سیاوه‌ش مه‌حموودی” به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی تاران و كرماشان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه بوون و دورشمه‌كانی “قه‌سه‌م به خوێنی یاران، وه‌ستاوین تاكوو پایان”، “هه‌رزه تۆی و ژنی ئازاده منم”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “هه‌ر كه‌سێك بكوژرێت هه‌زاران كه‌س درێژه‌ده‌ری ڕێگایه”یان به‌رز كرده‌وه.