ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، مه‌راسیمی ماته‌مینی چله‌ی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاره‌كانی مهاباد و كه‌نگاوه‌ر به ناوه‌كانی “شۆڕش نیكنام” و “ئێحسان قائیمی فه‌رد” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شۆڕش نیكنام” له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری مهاباد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ریدا به‌ختكرد و “ئێحسان قائیمی فه‌رد” له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش دۆڕانی یانه‌ی فووتباڵی ئێران به ئا‌مریكا له مه‌لاردی كه‌ره‌ج به ته‌قه‌ی تیرۆریستانی كۆماری ئیسلامی كوژرا و تێكه‌ڵ به كاروانی نه‌مران بوو. شایانی باسه كه به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه دروشمه‌كانی “كورد، به‌لووچ، ئازه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری” و “به‌سیجی، سپایی، داعشی ئێمه ئێوه‌ن”یان به‌رز كرده‌وه.