ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی به‌ناوی “دونیا فه‌رهادی” له شاری ئه‌هواز و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌هواز به‌شداری به‌رینیان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا كردووه و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “دونیا فه‌رهادی” خوێندكاری زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز بوو كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی پێكرا و ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه فڕێ درایه نێو چۆمی كاروون.