ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی له شاری بۆكان به‌ناوی “ئاوات قادرپور” به‌به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی بۆكان به به‌شداری به‌رینی خۆیان له ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “ئاوات قادرپور” یادی ئه‌و ئازیزه و ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رز ڕاگرت و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئاوات قادرپور” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری بۆكان له به‌رواری ٩ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵدا به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و پاش ماوه‌یه‌ك به‌سته‌ریبوون له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ گیانی به‌ختكرد.