ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌رخۆشی گیان به‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی له خۆڕه‌م ئاوا و مه‌راسیمی چله‌ی گیان به‌ختكردوویه‌كی دیكه له شاری دزفوول به به‌شداری سه‌دان كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “سپێهر به‌یرانوه‌ند” له شاری خۆڕه‌م ئاوا به به‌شداری سه‌دان كه‌س به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هێرشیان كرایه سه‌ر و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕێوڕه‌سمی چله‌ی گیان به‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی له شاری دزفوول به‌ناوی “محه‌ممه‌د قائێمی فه‌ر” به به‌شداری ده‌یان كه‌س به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان دژبه كۆماری ئیسلامی و عه‌لی خامنه‌یی دروشمیان به‌رزكرده‌وه.