ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان و خه‌ڵكی نیشتمان په‌روه‌ر به‌شداری ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی چالاكی سیاسی گیانبه‌ختكردووه “ئه‌مینه كارا” ناسراو به “هه‌واڵ ئه‌ڤین” بوون و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش تێیدا به‌شداریان كرد.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ته‌رمی “ئه‌مینه كارا” كه له‌لایه‌ن نژاژپهرهستێكی توركه‌وه له شاری پاریس تیرۆر كرابوو، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی ئازادیخواز و چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی پێشوازیان لێ كرد و له‌وێوه به‌ره‌و مه‌زاری شه‌هیدانی قه‌ندیل به‌ڕێ كرا.