کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن له‌ تاران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌ بۆنه‌ی هاتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێوڕه‌سمێك به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ ژنان و پیاوانی ئازاده‌ و  یه‌كسانیخواز له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.

به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ پاركه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری تاران، به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد به‌ دروشمه‌كانی “٨ی مارس ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخواز له‌ یه‌ك ڕیزن”، “تاكۆتایی هێنان به‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌ڵاواردن، توندووتیژی، سیسته‌می چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زی دژ به‌ ژنان، تێكۆشانمان به‌رده‌وامه‌”، “به‌ هه‌وڵه‌كانی خۆمان كوتایی به‌ كوشتنی ژنان بێنین”، “دژ به‌ هاوسه‌رگیری منداڵان و كوشتنی ژنان خه‌بات ده‌كه‌ین” و ” له‌ ڕۆژی ٨ی مارس شه‌قامه‌كانی شوێنی ئێمه‌یه‌” بۆ جارێكی دیكه‌ جه‌خیان له‌ به‌دیهاتنی مافه‌كانی ژنان كرد و له‌ كوتاییدا هاتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان له‌ هه‌موو ژنانی ئێران و جیهان پیرۆزبایی كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

komalah

درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی خۆێندكارانی زانكۆ و مه‌دره‌سه‌كان له‌ ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناڕازیانی به‌ندكراو له‌ به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

komalah

پشتیوانی كرێكارانی هێڵی ئاسنی ئه‌ندیمشك له‌ ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوژراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چه‌ند پارێزه‌ری به‌ندكراوانی سیاسی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌

komalah