ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له كچان و ژنانی ئازادیخوازی تاران له چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك له كچان و ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب له شه‌قامه‌كانی ئینقلاب و چوارڕێیانی وه‌لیعه‌سر به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت هاتنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له ته‌واوی ژنانی ئیرانی پیرۆزبایی كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵێك له كچانی لاو له شارۆچكه‌ی ئێكباتان به بۆنه‌ی ٨ی مارس له مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه سه‌ما و خۆشیان كردووه.