کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ٨ی مارس له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ٨ی مارس له‌ ڕۆژئاوای كوردستان 6

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، به‌ هه‌زاران هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، كۆبوونه‌وه‌ و رێپێوانیان به‌ دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌ه‌زاران ژن و پیاوی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب له‌ شاره‌كانی ڕه‌قە، حه‌له‌ب، كۆبانێ، قامیشلوو، حه‌سه‌كه‌ و چه‌ند شارۆچكه‌ی دیكه‌ ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جهانی ژنیان له‌ ته‌واوی كچان و ژنانی جیهان پیرۆزبایی كرد. به‌شداربووان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ژنانی قوربانی ده‌ستی داعش و گیانبه‌ختكردووانی “یه‌ ،په‌ ژه”ی  ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه‌ و هیوایان خواست ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی ببێت به‌ كۆتایی عه‌قلیه‌تی پیاوسالاری و چه‌وسانه‌ی ژنان و شۆڕشی “ژینا” به‌سه‌ر جه‌نایه‌تكاران دا سه‌ربكه‌وێت.