ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی كچ له شاری تاران هه‌زار تراكتیان به دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” و “پیرۆزبێت ٨ی مارس” له نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كانی شار دا بڵاو كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب له‌و شاره به كۆبوونه‌وه له یه‌كێك له پاركه‌كانی شار، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی، هاتنی ئه‌و ڕۆژه‌یان له ته‌واوی ژنان و كچانی ئێران پیرۆزبایی كرد و له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكارانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه شه‌رمه‌زار كرد. هه‌روه‌ها له ئوستانی گیلان لاوانی شۆڕشگێڕ به بڵاوكردنه‌وه‌ی قه‌تعانامه و تراكت هاتنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له ته‌واوی ژنان و كچانی ئێرانی پیرۆزبایی كرد.