به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ڕێوڕه‌سمێك به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی بانه به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به خوێندنی سروودی “ژن، ژیان، ئازادی” ده‌ستیپێكرد و پاشان یه‌كێك له كچانی به‌شداربوو سروودێكی شۆڕشگێڕانه‌ی خوێنده‌وه و دواتر یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا گیرا. پاشان بێده‌نگیه‌كه به باسكردنی كورته‌یك له مێژووی ٨ی مارس له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئاماده‌بووان دا شكا و دواتر قسه و باسێك سه‌باره‌ت به ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكارانی كچ له‌لایه‌ن ناوه‌نده مه‌زهه‌بی و ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرا و ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه به توندی شه‌رمه‌زار كرا و به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و جه‌نایه‌تانه بێگومان بێ وڵام نامێنێته‌وه. له كۆتاییش دا به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” چه‌ند كۆپڵه شێعرێك خوێندرایه‌وه.