کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ٨ی مارس له‌ شاری هه‌ولێر

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ٨ی مارس له‌ شاری هه‌ولێر 2

بەبۆنەی ٨مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، ژمارەیه‌ک لە ژنانی چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی ژنان، لەبەردەم قەڵای هەولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕەزایه‌تییان ئەنجامدا و داوایانكرد، کوشتنی ژنان ڕابگیرێت و تاوانباران سزا بدرێن.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ وێنەی ئەو ژنانەیان بەرزكردەوە كە لە سێ مانگی ڕابردوودا كوژراون و ڕایانگه‌یاند: لە ڕۆژی جیهانی ژناندا نارەزایەتی دەردەبڕین لەکوشتنی ژنان لەژێر ناوی شەرەفدا، هەروەها ئیدانەی هەموو ڕووداوەکانی کوشتنی ژنان دەکەین، کە بەڕێژەیەکی زۆر لەم ساڵدا زیادیکردووە، بۆیە ژن هەر تاوانێکی کردەبێت نابێت دەست ببرێت بۆ کوشتنی ژنان.