به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازاده و به‌رابه‌ریخواز له شاری مه‌ریوان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ ڕێزلێنان له ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد به دروشمه‌كانی “پیرۆزبێت ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن”، “نا بۆ كوشتنی ژنان” و “كوشتنی ژنان، كوشتنی ئازادیه”، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قه‌تڵی نامووسی له ئێران ده‌ربڕی و له كۆتاییدا بۆ جارێكی دیكه هاتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو ژنانی جیهان پیرۆزبایی كرد.