به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕی سه‌قز به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌قز چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب به كۆبوونه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌ستیان كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت، ئاڵای سوور و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی و هاتنی ڕۆژی جیهانی ژنیان له ته‌واوی كچان و ژنانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كردووه.