کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سه‌قز

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سه‌قز، به‌ پێشوازی ٢٦ی رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه‌وه چوون و به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌وه‌ ڕێوڕه‌رسمێكیان به‌ڕێوه‌ برد.

له‌و ڕێوه‌ڕه‌سمه‌دا، یاد و بیره‌وه‌ری هه‌موو گیان به‌ختكردووانی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و زیندانیان، له‌سێداره‌ دراوان و ئه‌و كرێكارانه‌ كه‌ له‌ مه‌یدانی كاردا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ به‌رز ڕاگرت. له‌ كۆتایی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ئاماده‌بووان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو گیان به‌ختكردووانی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ په‌یمانیان نوێ كرده‌وه‌ هه‌تا گه‌ییشتن به‌ ئامانجه‌كانیان درێژه‌ پێده‌ری ئه‌و ڕێگایه‌ بن.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست گرانی ده‌رمان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی میاندووئاو و مهاباد

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌شاری ورمێ

komalah

ڕووخانی ماڵی هاووڵاتیانی بۆکانی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

komalah

ئه‌شكنجه و ئازاری “خه‌یجه میهدی پوور” له‌ زیندانی ئیلام

komalah

باروودۆخی خراپی په‌نابه‌رانی كورد له‌ وڵاتی له‌هستان

komalah