ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه، حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزب له مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له “زڕگوێز” به‌ڕێوه‌چوو، مه‌راسیمی په‌یوه‌ستبوونی پۆلێكی دیكه له كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی كوردستان به ڕیزی پڕ له شانازی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ش ئه‌نجام درا.
سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێوڕه‌سمه‌كه “ئه‌میر ئیسماعیل‌پوور” شێعرێكی خوێنده‌وه و به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و ڕیزی بڕگه و بابه‌ته‌كانی بۆ به‌شداربووان باس كرد. پاشان ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی پاڵپشتی چینی كرێكار و یه‌ك خۆله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستیپێكرد. دواجار بێده‌نگیه‌كه به خوێندنه‌وی كۆپڵه شێعرێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه‌كه‌وه شكا و له درێژه‌ی مه‌راسیمه‌كه هاوڕێ “ئه‌دیب وه‌ته‌ن دووست” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزب قسه و باسێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. له دوای قسه و باسه‌كانی كاك “ئه‌دیب” هونه‌رمه‌ندی شۆه‌شگێڕ كاك “نه‌جم محه‌ممه‌د” سروودێكی ئینقلابی پێشكه‌ش كرد و پاشان به‌شی دووهه‌می ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه ده‌ستیپێكرد. به‌شی دووهه‌م سه‌باره‌ت بوو به ڕێوڕه‌سمی چكداری پۆلێكی دیكه له كچان وكوڕانی شۆڕشگێڕی كوردستان به ڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و مه‌راسیمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه‌وه هاوڕێ “چاوان باباخانی” ده‌ستێپێكرد و پاشان هه‌ر یه‌ك له هاوڕێیانی تازه پێشمه‌رگه چه‌كه‌كانیان له ده‌ست به‌رپرسانی فێرگه وه‌رگرت. دواجار هاوڕێ “چیا محه‌ممه‌دی” به‌رپرسی فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه، قسه و باسێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و له ئیدامه‌دا هاوڕێ “ئاكام ئازه‌رپوور” به نوێنه‌رایه‌تی هاوڕێیانی تازه پێشمه‌رگه ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی خۆی و هاوڕێیانی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه دووپات كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بن. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو مه‌راسیمه له نێوان شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.
