ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خاكه‌لێوه، دانیشتووانی كوردی شاری عه‌فرین كه ئێستا له لایه‌ن گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به توركیاوه داگیركراوه به شێوه‌ی نهێنی ڕێوڕه‌سمی نه‌رۆزیان به‌ڕێوه‌برد به‌ڵام هێزه ئیسلامییه‌كانی ئه‌و شاره هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند هاووڵاتییان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
شاری عه‌فرین له ساڵی ٢٠١٨وه له لایه‌ن گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر توركیاوه داگیركراوه و له‌و كاته‌وه زۆربه‌ی دانیشتووانی كوردی ئه‌و شاره ناچار كراون له‌و شاره كۆچ بكه‌ن، ئه‌وانه‌شی كه له‌وێ ماونه‌ته‌وه له ژێر گۆشاری هێزه ئیسلامییه‌كاندا له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین و له مافه‌كانیان بێبه‌ش كراون. به پێی ڕاپورتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “ئه‌لمانیتۆر“، گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به توركیا هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمێیان له كوردانی عه‌فرین قه‌ده‌غه كردووه.