ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خاكه‌لێوه و هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ڕۆژی نه‌ورۆزی ئازادی، ده‌یان ژنی كورد به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی مۆم و وێنه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” جێژنی نه‌ورۆزیان له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی پیرۆزبایی كرد.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ده‌یان ژنی كورد به له‌به‌ركردنی جلی سوور و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی مۆمی داگیرساو و وێنه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”ی ئه‌ڵێنه‌وه و هاتنی نه‌ورۆزی ئازادی له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان پیرۆزبایی ده‌كه‌ن.