به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانان و چالاكانی ژینگه‌یی پاوه له‌سه‌ر یه‌كێك له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و مه‌راسمی نه‌ورۆزی ئازادیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانان و چالاكانی ژینگه‌یی پاوه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر یه‌كێك له چیاكانی ئه‌و شاره ڕێوڕه‌سمی نه‌وڕۆزی ئازادیان به‌ڕێوه برد و له به‌یاننامه‌یه‌ك دا وێڕای ڕێزلێنان له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” جه‌خیتان كرده‌وه له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و شۆڕشه شۆڕشی چه‌وساوه‌كان و خه‌ڵكی كرێكار و هه‌ژاره و نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ نه‌ورۆزی ئازادیه و به‌ڵێن ده‌ده‌ین درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بین.