کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ ٢٣ شاری باكووری كوردستان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ ٢٣ شاری باكووری كوردستان 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ ٢٣ شاری باكووری كوردستان ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزیان به‌ شكۆداری به‌ڕێوه‌ برد و هیوای ئازادی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ‌ هه‌موو گه‌لانی ژێرده‌ست خواست.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی باكووری كوردستان له‌ شاره‌كانی وان، ئیستانبوول، ئیزمیر، ئێلح، ئه‌دیر، سێرت، مووش، چه‌ولیگ، دێرسیم، مێرسین، بوورسا،ئانكارا، ئانتالیا، ئایدین، تێتوان، گه‌ڤه‌ر، مێردین، ته‌كیرداغ، مانیسا، موغڵا، كوجالی، دێنیزلی و قۆسه‌ر به‌ ده‌م بانگه‌وازی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ چوون و به‌شداری به‌رینیان له‌ ڕێوڕه‌سمی شكۆداری نه‌ورۆز دا كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، نوێنه‌رانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له‌ یادی ٤٨ هه‌زار گیانبه‌ختكردووی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ٦ی فێوریه‌ جلی ڕه‌شیان له‌به‌ر كردبوو و له‌ قسه‌ و باسه‌كانیان دا ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌ردۆغان گرت.