ڕۆژی پێنجشبه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی گیان به‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “كه‌ماڵ فه‌قیهی” به به‌شداری سه‌دان كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كه‌ماڵ فه‌قێهی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر له كاتی خۆپێشاندانه‌ه‌كانی شاری بۆكان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێوڕه‌سمی ناشتنی به به‌شداری سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی ئه‌و شاره و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و “شه‌هید نامرێت” به‌ڕێوه‌چوو. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی چوارشه‌ممه سێ لاوی شۆڕشگێڕی دیكه له شاره‌كانی سنه و كرماشان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌خت كردبوو و به‌م جۆره ڕێژه‌ی گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌یشته ٣٦ كه‌س.