کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ناشتنی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی له‌ بۆكان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ناشتنی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی

ڕۆژی پێنجشبه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی گیان به‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناویكه‌ماڵ فه‌قیهیبه به‌شداری سه‌دان كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،كه‌ماڵ فه‌قێهیڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر له‌ كاتی خۆپێشاندانه‌ه‌كانی شاری بۆكان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی به‌ به‌شداری سه‌دان كه‌س له‌ دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمیژن، ژیان، ئازادیوشه‌هید نامرێتبه‌ڕێوه‌چوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ سێ لاوی شۆڕشگێڕی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی سنه‌ و كرماشان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌خت كردبوو و به‌م جۆره‌ ڕێژه‌ی گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌یشته‌ ٣٦ كه‌س.