کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ناشتنی “مه‌حموود كه‌ریمی” له‌ ڕه‌وانسه‌ر

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ناشتنی مه‌حموود كه‌ریمی له‌ ڕه‌وانسه‌ر 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی جۆزه‌ردان، چالاكانی ژینگه‌یی له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان،جوانڕۆ و پاوه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان به‌شداری مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی “مه‌حموود كه‌ریمی” له‌ شاری ڕه‌وانسه‌ر بوون و ڕێزیان له‌ كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌حموود كه‌ریمی” چالاكی ژینگه‌یی شاری ڕه‌وانسه‌ر و ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گوڵان له‌لایه‌ن دوو كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ كوژرا و پاش ئه‌و ڕووداوه‌ خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ برد. به‌یانی ئه‌مڕۆش كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان به‌شداری پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ناوبراو بوون و ڕێزیان له‌ كار و چالاكییه‌كانی گرت.