ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی له شاری خۆڕم ئاوا به‌ناوی “مه‌سعوود ده‌وڵه‌تشاهی” به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌سعوود ده‌وڵه‌تشاهی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ له ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاڕێزانی ئه‌مساڵ و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌ڕه‌كی “سه‌عاده‌ت ئاباد”ی تاران دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به فیشه‌كی ساچمه‌یی له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه پێكرا و دڵ و سی و گورچیله‌كانی له‌كار كه‌وت. ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه ڕۆژی ٧ی سه‌رماوه‌ز و پاش ماوه‌یه‌ك به‌سته‌ریبوون له نه‌خۆشخانه تێكه‌ڵ به كاروانی نه‌مران بوو و ڕۆژی ڕابردوو ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رم و پرسه و سه‌رخۆشیه‌كه‌ی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.