ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی “كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپوور” كه له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كانی شاری “مه‌هاباد” گیانی به‌ختكرد به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد بۆ ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوو ” كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپوور ” كه له ڕاپه‌ڕین و به‌رخۆدانی دوێنێ شه‌وی شاری مه‌هاباد به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌كوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه گیانیبه‌ختكرد، له گوڕستانی ئه‌و شاره به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی “دایە مەگری بۆ ڕۆڵە شەرتە بستێنین تۆڵە” دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه زیاتر لە ۵٠ کەس لە هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌کانی سپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر نەخۆشخانەی “قولیپوور” لە شاری بۆکان و کاتژمێر ١١ی شەو تەرمی “شەهریار موحەممەدی” لەلایەن ئەو کەسانەوە ڕفێندراوە و بە شێوەیەکی نهێنی ئەسپەردەیان کردووە. ئەو کەسانە لەناو نەخۆشخانەكه تەقەیان لە بنەماڵەی “موحەممەدی کردووە” و ۵ کەسیان بریندار کردوو.