شه‌وی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی “فایق مام قاڕری” گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی بۆ شاری مهاباد، به هه‌زاران كه‌س به دروشمی “شه‌هید نامرێت” به‌شداریان تێدا كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ ناشتنی نهێنی ته‌رمی “فایق مام قادری” سه‌ری نه‌گرت و هه‌زاران كه‌س به‌شداری ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌رخۆشی ناوبراو بوون و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “كوردستان، گۆڕستانی فاشیستان” و “شه‌هید نامرێت”یان به‌رز كرده‌وه و سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێند. جێگای ئاماژه‌یه كه “فایق مام قادری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ “مه‌سعوود فه‌ره‌جزاده” و “دانا مام قادری” له ئۆتۆمبێلێكدا له مه‌یدانی ئیستقلالی مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ كراوه و ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌ختكردووه.