ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران كه‌س به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی گیان به‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری خاش بوون و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ سپا و به‌سیج” و “مه‌رگ بۆ عه‌لی خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا تۆڵه‌ی خوێنی گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له سه‌ركوتگه‌ران بكه‌نه‌وه. شایانی باسه كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی خاش له هه‌ینی ڕابردوودا، لانیكه‌م ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌ده‌یان كه‌سیش به‌سه‌ختی برینداربووون.