کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی سێ گیانبه‌ختكردوو له‌ شاره‌كانی سنه‌، پیرانشار و شه‌هریار

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ هه‌زاران كه‌س به‌شداری ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌ شاره‌كانی سنه‌، پیرانشار و شه‌هریار بوون و دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی “سارینا ساعدی” له‌ شاری سنه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌وه‌ و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “خامنه‌یی قاتڵه و ولایه‌تی باتڵه‌”یان به‌رزكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ شاری پیرانشار خه‌ڵكی قاره‌مانی ئه‌و شاره‌ به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ناشتنی “كۆمار ده‌رئوفتاده‌” بوون و دروشمی “شه‌هید نامرێت” و سروودی “ئه‌ی شه‌هیدان”یان خوێنده‌وه‌ و له‌ شه‌هریاری تاران ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “عیرفان خه‌زایی” بوو به‌ گۆڕه‌پانی تۆڕه‌یی و نه‌فره‌ت له‌ كۆماری ئیسلامی و هه‌زاران كه‌س یه‌ك ده‌نگ دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت له‌ ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش

-

ناڕه‌زایه‌تی پاكبانه‌كانی شاره‌داری له‌ ئابادان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٨ كرێكار له‌ پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی

-

ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی له‌ ئاست فه‌رمانی چۆڵكردنی خوابگا

-