ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “ئاریه‌ن خۆشگه‌وار” وێڕای گه‌مارۆدانی گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، به به‌شدای به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
“ئاریان خۆشگه‌وار” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی سنه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ له گه‌ڕه‌كی “حاجی ئاوا” له‌لایه‌ن هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی سپای پاسدارانه‌وه به چه‌قۆ و باتۆم به سه‌ختی بریندار و چووبۆوه كۆما. ناوبراو پاش چوار مانگ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران، كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی گوڵانی ١٤٠٢ ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی ئه‌و لاوه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی به‌ڕێوه چوو.