ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی به‌فرانبار، مه‌راسیمی ماته‌مینی چله‌ی “ئایلار حه‌قی” و ناشتنی ته‌رمی “ئاره‌ش سه‌یاد مه‌نسوور” له شاره‌كانی ته‌ورێز و خۆڕه‌م ئاوا و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئایلار حه‌قی” خوێندكاری پزیشكی زانكۆی ته‌ورێز بووه و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژراوه و “ئاره‌ش سه‌یاد مه‌نسوور” له شاری تاران سه‌رقاڵی كرێكاری بووه و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه دا گیان به‌ختكردووه. ڕۆژی سێشه‌ممه مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی “ئاره‌ش” له شاری خۆڕه‌م ئاوا و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیمی ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو و له شاری ته‌ورێزیش خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ به‌شداری به‌رینیان له ماته‌مینی چله‌ی “ئایلار” دا كرد و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان به‌رزكرده‌وه به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و ده كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.