ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هه‌زاران كه‌س به‌شداری ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاره‌كانی سنه، پیرانشار و شه‌هریار بوون و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی “سارینا ساعدی” له شاری سنه هه‌زاران كه‌س له به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دی كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “خامنه‌یی قاتڵه و ولایه‌تی باتڵه”یان به‌رزكرده‌وه، هه‌روه‌ها له شاری پیرانشار خه‌ڵكی قاره‌مانی ئه‌و شاره به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ناشتنی “كۆمار ده‌رئوفتاده” بوون و دروشمی “شه‌هید نامرێت” و سروودی “ئه‌ی شه‌هیدان”یان خوێنده‌وه و له شه‌هریاری تاران ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “عیرفان خه‌زایی” بوو به گۆڕه‌پانی تۆڕه‌یی و نه‌فره‌ت له كۆماری ئیسلامی و هه‌زاران كه‌س یه‌ك ده‌نگ دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه.