نێوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی ته‌رمی “فه‌رجاد ده‌رویشی” گیانبه‌ختكردووی شه‌وی ڕابردووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری ورمێ به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌راسیمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی “فه‌رجاد ده‌رویشی” له شاری ورمێ به به‌شداری هه‌زاران كه‌س و به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی “شه‌هید نامرێ” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی” به‌ڕێوه‌چوو. هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی “فه‌رجاد” ناوه‌ندی شاری ورمێ قه‌ره‌باڵغ بوو و خه‌ڵكی ناڕازی بۆ جارێكی دیكه به دروشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی” خۆپێشاندانیان به‌ڕێوه‌برد.