ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی به‌فرانبار، مه‌راسمی ماته‌مینی سێهه‌می “سه‌ید محه‌ممه‌دی حسێنی” به به‌شدرای به‌رینی خه‌ڵك و بنه‌ماڵه‌ی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” له گۆڕستانی كه‌رج به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ڕێگای سه‌ره‌كی گوڕستانی كه‌ره‌جیان داخست و ڕێگه‌یان نه‌دا ئۆتۆمبێلی خه‌ڵك هاتووچۆ بكات و خه‌ڵكی ئازیه‌بار به‌شداری ڕێوڕه‌سمی ماتنه‌مینی سێهه‌م ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه بن، به‌ڵام به‌شداری شكۆداری خه‌ڵك ته‌نگی به هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هه‌ڵچنی و بنه‌ماڵه‌ی “محه‌ممد مێهدی كه‌رمی”یش به‌شدرای ئه‌و مه‌راسمه بوون. به‌شدرابووانی ئه‌و مه‌راسمه دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانیان نوێ كرده‌وه.