ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆه‌ركانی ئێران وێڕای ڕێگری كردنی هێزه ئینتزامیه‌كان، به لێشاو سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانیان كرد و به بڵاوكردنه‌وه‌ی موسیقا و سه‌ماكردن ڕووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منیه‌كان بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران وێڕای هه‌ڕشه‌ی ئوستانداری و شاره‌داری شاره‌كانیان به‌شداری برینیان له ڕێوڕه‌سمی سێزده‌به‌ده‌ر كرد و له هه‌ندێك شار وه‌كوو ئامۆل، ڕه‌شت، به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی و تاران خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامیه‌كان تێكهه‌ڵچوون. به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ یه‌كگرتووانه ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌ته‌وه و ناچاریان كردوون ناوچه‌كه به‌جێ بێڵن. هه‌روه‌ها ژنان و كچان له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، فوولادشه‌هر، كه‌ره‌ج، تاران، شیراز، هه‌مه‌دان و چه‌ند شاری دیكه به‌بێ حجابی زۆره‌ملێ له‌گه‌ڵ مووسیقا سه‌مایان كردووه و مه‌راسمی سێزدهبهدهریان به‌جێ هیناوه.