به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی ١٣ی خاكه‌لێوه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی سێزده‌به‌ده‌ر خه‌ڵكی خۆڕاگری شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌ای ئه‌منی به‌سه‌ر شاره‌كان دا به‌شداری به‌رینیان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا كرد.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان شاره‌داری و فه‌رمانداری شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان هه‌ڕشه‌یان له خه‌ڵك كردبوو كه پارك و شوێنه گه‌شتیاریه‌كان تا كاتژمێر ٤ی ئێواره داخراون به‌ڵام خه‌ڵكی ئازادیخواز و خۆڕاگری كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له شاره‌كانی كامیاران، سنه، مه‌ریوان،دیوانده‌ره،جوانڕۆ، مهاباد، بوكان، دێولان، شنۆ و پیرانشار سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و ئازیزانیانه كرد و ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. له شوێنه گه‌شتیاره‌ییه‌كانیش خه‌ڵك به فڕی دانی حیجابی زۆره‌ملێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكێ مه‌راسمی سێزه‌به‌ده‌ری ئه‌مساڵیان به‌جێ هێنا.