ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی حه‌وته‌می “موحسین شكاری” له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر به‌شداربووان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ده‌یان كه‌س به‌شداری ڕێوڕه‌سمی حه‌وته‌می “موحسین شكاری” بوون و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و وێڕای ئه‌شكه‌نجه و لێدانی خه‌ڵك چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه یه‌كێكیان ژنێك بووه و هێشتا ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.