به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو له شاری سه‌قز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ده‌ور و به‌ری ئه‌م شاره به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه برد.
به‌پیێ ئه‌و هه‌واڵه، ئامانج له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه، به‌رزڕاگرتنی یاد و بیره‌وه‌ری گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بووه كه له ڕێی ئامانجه‌كانی سوسیالیستی، كۆمۆنیستی و ئازادی و یه‌كسانی گیانیان به‌ختكردووه. ئاماده‌بووان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌په‌یامێك ئه‌م ڕۆژه‌یان به بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی و كرێكارانێك كه له مه‌یدانی كار گیانیان به‌ختكردووه و هه‌روه‌ها به بنه‌ماڵه‌ی كۆڵبه‌ران پیرۆزبایی كرد. له به‌شێك له‌و په‌یامه‌دا هاتووه، كرێكاران، زیندانیانی سیاسی، كۆڵبه‌ران و خه‌ڵكی یه‌كسانی خوازی كوردستان و ئێران، ٤٣ ساڵه كه كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له به‌رانبه‌ر سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و حكوومه‌ته ئایینیه‌كاندا وه‌ستاوه و گه‌ڵێك مرۆڤی ئازا و به ویژدانیش له‌م ڕێگایه‌دا هه‌وراز و نه‌شیوی زۆریان بڕی و به‌شێكیشیان گیانیان به‌ختكرد، وه‌رن هه‌موومان پێكه‌وه درێژه پێده‌ری ڕێگای ئه‌و ئازیزانه بین.