ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی “دونیا فه‌رهادی” خوێندكاری زانكۆی چه‌مران كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژرابوو، له‌شاری ئه‌هواز و به به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “دونیا فه‌رهادی” له‌ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌هواز له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ڕفێندرا و پاش ماوه‌یه‌ك ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دایك و باوكیه‌وه و پاش چه‌ند كاتژمێر له چۆمی كاروون دۆزرایه‌وه، ڕۆژی شه‌ممه ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی ئه‌و خوێندكاره به‌به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌هواز و وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” به‌ڕێوه‌چوو.