کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
موناسبه‌ته‌كانكوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی،ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی گوڵان، ڕێوڕه‌سمێكی شكۆدار به‌ بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار و به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌زڕگوێزبه‌ڕێوه‌چوو.

ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ خوێندنی تراكتێك به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه‌ هاوڕێناسر شه‌ریفیو خوێندنه‌وه‌ی ڕیزی به‌رنامه‌كان ده‌ستیپێكرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و یه‌ك ده‌قێقه‌ بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری درێژه‌ درا. پاشان بێده‌نگیه‌كه‌ به‌ خۆێندنه‌وه‌ی كۆپڵه‌ شێعرێك شكا و دواجار هاوڕێسروه‌ ناسریئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ ووتارێكی به‌م بۆنه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد. له‌ درێژه‌ی مه‌راسێمه‌كه‌ هاوڕێئه‌میر ئیسماعیلپوورشێعرێكی دیكله‌مه‌ كرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ خوێندنی سروودییه‌كی ئه‌یارله‌ لایه‌ن گرووپی سروودی كۆمه‌ڵه‌ درێژه‌ درا. پاشان هۆنه‌رمه‌ندی شۆرشگێڕ هاوڕێنه‌جم محه‌ممه‌دسروودێكی به‌ ناویمن كرێكارمپێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرد. ریوره‌سمه‌كه‌ به‌ پێشكه‌ش كردنی چه‌ند گۆرانی له‌ لایه‌ن هۆنه‌رمه‌ندشه‌ماڵ محه‌ممه‌د ته‌وفێقكۆتایی پێهات.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستپێكی مانگرتنی گشتی موعه‌لیمان و خوێندكارانی كوردستان و ئێران

komalah

ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

komalah

مانگرتنی كرێكارانی وێزگه‌ی ٩٠٠ مێگاواتی داڵاهووی كرماشان

komalah

كه‌م ئه‌ندام بوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ هاووڵاتی دیكه‌ له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران

komalah