ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له زۆربه‌ی شاره‌كانی جیهان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م ڕۆژه‌دا له شاره‌كانی “ئه‌لجه‌زیره”، بڕلین”، “كاتماندۆ”، “تۆكیو”، “ڕۆم”،
“بوخارست”، “ئانكارا”، “ئۆسلۆ”، یۆتۆبوری”، “هانووفر”، “لووس ئانجلس”، “زووریخ”، پاریس”، رێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی به به‌شداری ژنان و پیاوان له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شارانه‌دا دژ به توندووتیژی دژ به ژنان به‌ڕێوه‌چوو. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندووتیژی دژ به ژنان له كاتی كۆرۆنا و ئاسته‌نگییه‌كانی ئابووری بۆ ژنان له‌و بابه‌تانه بۆ كه له‌و خۆپێشاندانانه باسی له‌سه‌ر كرا. جێی ئاماژه‌یه كه كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای سوور له ڕێوڕه‌سمه‌كانی “هانووفر”، “بڕلین”، “ئۆسلۆ” و “پاریس” به‌شدارییان كردووه.