به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی ژن، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕ و یه‌كسانیخواز چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی سه‌رده‌شت له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره تراكتیان به دروشمی “پیرۆز بێت ٨ی مارس” و “ژن، ژیان، ئازادی” بڵاو كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها له شاری دیوانده‌ره ژنان و كچانی ئازادیخواز له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “فواد قه‌دیمی” كۆبوونه‌وه و وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی ٨ی مارس له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا په‌یمانیان نوێ كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی شۆڕشگێڕی ئاوایی “سیسیهر” به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس كێبه‌ڕكێی یاری فوتباڵیان به‌ڕێخست و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش پێشوازیان لێ‌كرد، هه‌روه‌ها له شاره‌كانی بانه و سنه كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕ و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب كۆبوونه‌وه و ڕێوڕه‌سمێكیان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژن به‌ڕێوه برد و تێدا وێڕای یه‌ك خولهك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، سه‌باره‌ت به مێژووی ٨ی مارس و دۆخی ئێستای ژنانی ئێران باسیان كرد و ژاراویكردنی قوتابیانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه شه‌رمه‌زار كرد و مه‌راسمه‌كه‌ش به خوێندنی شێعر و سروودی شۆڕشگێڕانه و ده‌ربڕینی شایی و خۆشی كۆتایی پێهات.