ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به به‌شداری سه‌دان هه‌زار كه‌س له هاووڵاتییانی خه‌ڵكی “دیاربه‌كر”، ڕێوڕه‌سمه‌كانی هاتنی به‌هار و نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه‌چوو و ئاهه‌نگی شایی و خۆشیان گێڕا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا خه‌ڵكی باكووری كوردستان به‌شدارییه‌كی به‌رینیان له مه‌راسیمی نه‌ورۆز كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “كات كاتی سه‌ركه‌وتنه” نه‌ورۆزیان له هه‌مووان پیرۆزبایی كرد و ڕێوڕه‌سمه‌كه له نێو شایی و خۆشی خه‌ڵكدا درێژه پێدرا.