ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، لە شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە و پیرۆزبایی ساڵی نوێی له هه‌موو گه‌لی كورد کرا.
سەر لە ئێوارەی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه لە شاری هەولێر بە مەراسیمێکی فراوان جەژنی نەورۆز پیرۆزکرا و ئاگر کرایەوە. هاوکات لە شاری سلێمانیش لە گردی “مامەیارە“، چیای “گۆیژە” و شەقامی “سالم” و چەند شوینێکی دیكه ئاهەنگی نەورۆز ئەنجام درا. هه‌روها لە شاری “کەرکووک” ئاهەنگی نەورۆز بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو. له “ئامێدی“، “زاخۆ“، “قه‌ندیل” و “دهۆك“یش مه‌راسیمێكی شكۆدار بۆ هاتنی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چوو و به سه‌دان كه‌س تێیدا به‌شدارییان كرد.