به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، ڕێوه‌ڕه‌سمێكیان بۆ به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزانی سنه به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، مه‌راسێمه‌كه به خوێندنی سروود و شێعر سه‌باره‌ت به ڕۆژی كۆمه‌ڵه ده‌ستیپێكرد و به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسێمه بۆ جارێكی تر پشتیوانی خۆیان له كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ڕاگه‌یاند و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگا و ڕێبازی ته‌واوی گیابه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بن. ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه له نێو شایی و خۆشی به‌شداربووان و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “بژی كۆمه‌ڵه” و “بژی سۆسیالیزم” كۆتایی پێهات.