به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، مه‌راسمێكی شكۆدار به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازاده و یه‌كسانیخواز به بۆنه‌ی ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، له شاری نه‌غه‌ده به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و مه‌راسێمه به خۆێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستیپێكرد. پاشان بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیابه‌ختكردووانی ڕێگه‌ی ئازادی و به‌رابه‌ری یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگیان ڕاگرت. دواجار كۆپڵه شێعرێك له لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووانه‌وه پێشكه‌ش كرا و له درێژه‌دا یه‌كێك له به‌شداربووان كورته باسێكی له‌سه‌ر مێژووی ٨ی مارس و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و هه‌روه‌ها جێگه و پێگه‌ی ئه‌و ڕۆژه له خه‌بات و تێكۆشانی ژناندا پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنی شێعر و سروودی شۆڕشگێڕانه هه‌روه‌ها به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد به دروشمه‌كانی تایبه‌ت به ماف و داخوازییه‌كانی ژنان به‌رده‌وام بوو و بڕیارنامه‌یه‌ك هه‌ر به‌م بۆنه‌وه پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرا. ئه‌و مه‌راسیمه له نێو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.