ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، چوار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن پێرسۆنێلی په‌یمانی موخابرانی گیلان، موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی تاران و گیلان و خانه‌نشینكراوانی زانیاری پزیشكی ئیلام و هه‌روه‌ها كرێكارانی كۆمه‌ڵه‌ی تیجاری ئه‌روه‌ند له ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی په‌یمانی موخابراتی گیلان له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت و له شاره‌كانی ڕه‌شت، لاهیجان و تالش له‌به‌رده‌م موخابراتی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی ئوستانی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌گۆڕانی دۆخی پێشه‌ییان له قه‌رادادیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه، هه‌روه‌ها خانه‌نشینكراوانی زانكۆی زانیاری پزیشكی له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تیان له به‌رده‌م زانكۆكانی گیلان و ئیلام كۆبوونه‌وه و خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون، شایانی باسه كه كرێكارانی كۆمه‌ڵه‌ی تیجاری “ئه‌روه‌ند”ی خووزستان له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی ٩ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.