کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاری له‌ چه‌ند شاری ئێران

به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاری له‌ چه‌ند شاری ئێران 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی شاره‌داریه‌كانی یاسووج، زاهیدان و ڕوودبار و هه‌روه‌ها كرێكارانی ڕاهداری ڕێگای ئاسنی شومال به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داریه‌كانی زاهیدان، یاسووج و ڕوودبار له‌ ئاست پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕازین و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعین، كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌دۆخێكی خراپدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و شه‌رمه‌نده‌ی بنه‌ماڵه‌كانمان بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارانی ڕاهداری ڕێگه‌ی ئاسنی شومال خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی له‌ پێدانی حه‌قده‌ست له‌ نێوان خۆیان و هاوكاره‌كانیان بوون و داوایان كرد حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری دیاری و په‌رداخت بكرێت.