ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی به‌نده‌ر ماهشه‌هر، ناوچه‌ی نوتی جۆفه‌یر، كارخانه‌ی لاستیك سازی یه‌زد و نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له پترۆشیمی ڕازی به‌نده‌ر ماهشه‌هر و ناوچه‌ی نه‌وتی جۆفه‌یر دژبه كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و په‌یوه‌ست به‌مانگرتنی گشتی كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، مه‌عده‌ن، پترۆشیمی و فوولاد بوون. هه‌روه‌ها كرێكارانی كارخانه‌ی لاستیك سازی یه‌زد دژبه كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا له ناوه‌ندی ئه‌و كارخانه كۆبوونه‌وه و له شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په كرێكارانی ناڕازی دژبه دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێڕێزی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له ئاست كرێكاران، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.