ڕۆژی چوارشهممه ١٧ی مانگی ڕهشهمه، شاندێکی کۆمەڵە لە رێورەسمی ٨ی مارس، روژی جیهانی ژن لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی بەشداری کرد.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو رێورەسمە لە ژێر دروشمی، “هێزی ژن لە یەک بوندایە” لەلایەن یەکێتی ژنانی کوردستان رێکخرابوو. بەم بۆنە چەند چالاکی هونەری، شێعر و سروود و پانتومیم بەرێوە چوو. شایانی باسە بە بۆنەی ٨ ی مارس، رۆژی جیهانی ژن لە رۆژانی سێشەممه و چوارشەممە و پێنجشەممە رێکخراوەکانی ژنان له سلێمانی چەندین چالاکیان بەرێەوە بردووە و کۆمەڵێک لە ژنانی کۆمەڵە لەو رێورەسمانە دا بەشدار بوون.